كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تیایدا به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای هه‌ولێر داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای هه‌ولێر ڕاسته‌وخۆیه‌كی كرد و تیایدا داوای به‌هاناوه‌چوونی كرد و وتی: “ئه‌وه كاتژمێر 10:25 خوله‌كی سه‌ر له‌به‌یانییه و تائێستا به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی ئیداره لێره نین و تیوب نەماوە و کەسانێکی زۆری نەخۆشیش لە چاوەڕوانیدان و داوای كرد، وەزارەتی تەندروستی بێتە سەرخەت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات.”
تۆڕی میدیایی باڵكێش، په‌یوه‌ندی به سروه جه‌باری، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای هه‌ولێره‌وه كرد، وتی: “چه‌ندین كێشه‌مان هه‌یه، وه‌ك پێنه‌دانی ده‌رمان و نه‌بوونی تیوب و چه‌ندین جاره داوا ده‌كه‌ین ئه‌م كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام تائێستا به ده‌ممانه‌وه نه‌هاتوون و ژیانمان له مه‌ترسیدایه.”
تۆڕی میدیایی باڵكێش یه‌كه‌م میدیا بوو په‌یوه‌ندی به د. سامان به‌رزنجی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه كرد و ئاگاداری كرده‌وه له كێشه‌كه، وتی: “ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نیم و ئێستا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمادا قسه ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێشه‌كه چییه و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.”
دوای به‌دوادچوونی باڵكێش و ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له لاپەرەی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوكردووه‌ته‌و ده‌ڵێت: “دواى بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ میدیا سەبارەت بە سەنتەری تالاسیمای هەولێر کە گوایە (بەڕێوەبەر و کارمەندانیان لە دەوام نین و کەموکوڕییان له پێداویستیی پزیشکی هه‌یه)، بۆ ئەم مەبەستە د. دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەستبەجێ لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون پێکهێناوه”.
ئاماژە به‌وه‌شكراوه: “كه لیژنه‌كه سەردانی سەنتەره‌كه ده‌كه‌ن، بۆ وردەکاریی زیاتر لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکەش، دوای تەواوبوونی بڕیاری لیژنە، ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.”
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 19ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای هه‌ولێر ڕاسته‌وخۆیه‌كی كرد و تیایدا داوای به‌هاناوه‌چوونی كرد و وتی: “ئه‌وه كاتژمێر 10:25 خوله‌كی سه‌ر له‌به‌یانییه و تائێستا به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی ئیداره لێره نین و تیوب نه‌ماوه و کەسانێکی زۆری نەخۆشیش لە چاوەڕوانیدان و داوای كرد، وەزارەتی تەندروستی بێتە سەرخەت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، دوای به‌دواداچوونی باڵكێش و ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی له كێشه‌كه، له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.