بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر سوتانی ئۆتۆمبێلەكەی دوێنێ بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەو ئۆتۆمبیلەی ئێوارەی دوێنێ سوتا، لەلایەن خاوەنەكەیەوە ئاگری تێبەردراوە.”
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە: “دوێنێ هەینی كاتژمێر 5:22 خولەكی ئێوارە پەیوەندیمان پێوەكرا كە ڕووداوێكی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەكی سەروەران، دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتینە شوێنی ڕوداوهكه و دوای لێكۆلینەوە دەركەوت خاوەنەكەی خۆی سوتاندوویەتی بەئەنقەست، به هۆكارێكی خێزانی.”
ئاماژەی بەوەشكرد: “هۆكاری زۆر سوتانی ئۆتۆمۆبیلەكە، بەهۆی بەكارهێنانی بەنزینهوه بووە ڤیدیۆی ساتی كەوتنەوەی ئاگرەكەشمان لا پارێزراوە.”