به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، چوار كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه)ی قاچاغ ده‌ستگیرده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دژه تیرۆری كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، “له هه‌فته‌ی ڕابردوو چوار كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركران وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه به ناوه‌كانیان و ورده‌كارییه‌كان دراوه:
1- شه‌وی (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوی (ئیبراهیم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانیشتووی شاری هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كی مامزاوه كه كاری كڕین و فرۆشتنی هێلكه ده‌كات، ده‌ستگیر كرا به تۆمه‌تی هه‌وڵی هێنانە ناوەوەی بڕی (84) کارتۆن هێلكه‌ی قاچاغ بۆ شاری هه‌ولێر لە رێگای بازگه‌ی هیران – شه‌قڵاوه به ئۆتۆمبێلی جۆری بارهه‌ڵگر ژماره (192771/هه‌ولێر).
2- له ڕێكه‌وتی (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوی (ئارام عه‌ونی كه‌ریم) – دانیشتووی شاری هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كی ژیان – پیشه: پۆلیس ده‌ستگیركرا به تۆمه‌تی هه‌وڵی هێنانه ناوه‌وه‌ی بڕی (7) كیسه‌ی گه‌وره‌ی كرێم و مه‌رهه‌می كۆزماتیكی قاچاغ و ماوه به‌سه‌رچوو بۆ شاری هه‌ولێر لە رێگای بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌وه.
3- له رێكه‌وتی (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كران به تۆمه‌تی كاری قاچاغچیێتی چه‌ك به‌ناوه‌كانی:
أ- (مسته‌فا سه‌عید محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین)، ناسراو به حاجی هه‌رووتی – دانیشتووی هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ – له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 1250 دانه ده‌مانچه‌ی توركی قاچاغ.
ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهیر حه‌سه‌ن)، دانیشتووی هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كی كورانی رێگای مه‌خموور – پێشه: پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی (70)، له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 10 دانه ده‌مانچه‌ی توركی قاچاغ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،”به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش له چاودێریكردن و به‌شوێنداچوونی دیارده‌ی هێنانی ده‌رمان و خۆراكی قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو و هه‌ر كارێكی نایاسایی كه زیان به ته‌ندروستی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئابووری و ئارامیی هه‌رێم بگه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بین “.