هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارى گۆرینى چه‌ند پۆستێكى له گه‌رمیان دابوو، به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنى كاندیدى پۆسته‌كان گۆڕانكارییه‌كانی ڕاگرتووه.
مه‌ریوان ڕه‌حیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به تۆڕی میدیایی باڵكێشیوت: “ئێمه كێشه‌ی ناوخۆییمان نییه و ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.”
وتیشی: “ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی گۆڕان كه له‌و پۆستانه‌ن به ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دانراون، گۆڕینیان و دانانی خه‌ڵكی تریش له جێگه‌كانیان، هه‌ر پێویستی به هه‌مان ڕێكاره، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كات وتائێستا ئاماده‌نییه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان جێبه‌جێبكات.”
باڵكێش له سەرچاوەیەکی ئاگاداری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه زانیویه‌تی، “كه كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان ڕێگره له‌وه‌ى كاندیدی ئه‌و پۆستانه یه‌كلابكرێنه‌وه.”
ژماره‌یه‌ك پۆستی باڵای ئیداره‌ی گه‌رمیان لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌وانه: 3 به‌ڕێوبه‌رى گشتى، 1 قایمقام، 1 به‌ڕێوبه‌ر و 2 به‌ڕێوبه‌رى ناحیه.