نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی كه‌لار

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، 17ی ئه‌یلوول، ته‌قه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی شاری پزیشكی گه‌رمیان كرا و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌شێك له‌ شوشه‌ی ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ زیانی به‌ركه‌وت.

عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “ڕووداوه‌كه‌ ته‌قه‌كردن نه‌بووه‌‌ و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپیكردووه‌.”

باڵكێش له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ زانیویه‌تی، كه‌ له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێك به‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه‌دا تیده‌په‌ڕێ و ئاسه‌واری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ گوله‌ی چه‌كی جۆری تاپڕ بێت، بۆیه‌ له‌ئێستادا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ن.

شاری پزیشكیی گه‌رمیان، گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی ئه‌هلییه‌ له‌ كه‌لار، ساڵی 2019 دروستكراوه‌ و له‌ئێستادا زۆرترین نه‌خۆش سه‌ردانی ده‌كه‌ن و له‌وێدا چاره‌سه‌ وه‌رده‌گرن، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ته‌قه‌ی لێكرا و زیان به‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كه‌وت.

ھەواڵی زیاتر