به‌غدا ته‌مویلی فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “بریاری ته‌مویل فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كان له‌به‌رچاوی ئێمه‌ واژۆكراو ده‌بێت بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.”

وتیشی: “پێیانوتووین له‌ مانگی نیسانه‌وه‌ بۆیان سه‌رف ده‌كرێت، واته‌ ته‌مویلی 5 مانگ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ناردنی ته‌مویله‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، هیچ زانیارییه‌كم و نییه‌ و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كه‌ی نیم، نازانم نێردراوه‌ یان نا، چونكه‌ دوای واژۆكردنی بڕیاره‌كه‌ ئێمه‌ ڕۆشتین.”

تۆڕی میدیایی بالكێش بۆ دڵنیابوون له‌ گه‌یشتنی ته‌مویله‌كه‌ و چۆنیه‌تی دابه‌ش كردنی، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه‌.

5 مانگه‌ حكومه‌تی عێراق هیچ جۆره‌ ته‌مویلێكی نه‌ناردووه‌ بۆ فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ئێستادا بڕیاری سه‌رفكردنی ته‌مویلی ئه‌م فه‌رمانگه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

ھەواڵی زیاتر