داعش: لەسەر رێگای کەرکووک-هەولێر هێرشمانکردووەتە سەر پۆلیس

رێکخراوی توندڕەوی داعش رایگەیاند، لەسەر رێگای کەرکووک-هەولێر هێرشیانکردووەتە سەر پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و توانیویانە 9 پۆلیس بکوژن و برینداربکەن.

رێکخراوی توندڕەوی داعش لە پێگەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاندووە، هێزەکانیان لە ویلایەتی کەرکووک لەسەر رێگای نێوان هەولێر-کەرکووک پەلاماری خاڵێکی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانیان داوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس کوژران و برینداربوون.

داعش ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای هێرشەکە هێزێکی تر کە بۆ پشتوانی چوونەتە شوێنەکە، بۆمبێكی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 5 پۆلیس برینداربوون.

ئەو پۆلیسانە سەر بە حەشدی شەعبی بوون، لەوبارەوە عەلی حوسێنی، وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە باڵکێشی وت” هێرشەکە لە نزیک گوندی بەشیر کراوە و بەهۆیەوە سێ حەشد کوژراون.

ھەواڵی زیاتر