یه‌كێتى نیشتمانى، سه‌رووى 6 پۆستى به‌تاڵی حكومى هه‌یه له گه‌رمیان و تائێستا نه‌یتوانیوه به‌ڕێوه‌به‌ریان بۆ دابنێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ “ململانێی ناوخۆیی” ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونێك هه‌ریه‌كه له پۆستى: سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رى گومركی گه‌رمیان و سه‌رۆكى شاره‌وانى باوه‌نور، چۆڵن و تائێستا به وه‌كاله‌ت و به‌شێوه‌ی كاتیی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه هه‌مو ئه‌و پۆستانه پشكی یه‌كێتى نیشتمانین و هه‌ندێك له‌و پۆستانه نزیكه‌ى 3 ساڵ زیاتره پڕنهكراوهنهتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، “كه ململانێی ناوخۆیی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه به به‌تاڵی بمێننه‌وه و پڕ نه‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌رچی كاندیده‌كان بۆ ئه‌و پۆستانه زۆرن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونى یه‌كده‌نگی و بوونى ململانێی نێوان كوتله و به‌رپرسه‌كان، تائێستا نه‌توانراوه ئه‌و پۆستانه پڕبكرێنه‌وه.
بۆ به‌دواداچوونی زیاترله‌سه‌ر ئه‌م پرسه، تۆڕی میدیایی باڵكێش په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتییه‌وه كرد، وتی، “پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ململانێوه نییه.”
وتیشی، “ناوی چه‌ند كه‌سێكمان بۆ ئه‌و پۆستانه داوه‌ته حكومه‌ت، به‌ڵام تائێستا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌داون و ده‌ست به‌كاربوونی بۆ نه‌كردوون.”
پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆستانه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له‌كاتێكدایه، كه چه‌ند ڕۆژێكه گۆڕانكاریی له پۆسته حیزبیه‌كانیدا ده‌ستپێكردووه و به‌رپرسی چه‌ند كۆمیته‌یه‌كی گۆڕیوه.