كار بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان و نه‌هێشتنی ڕۆتین و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ڕێگایانه ده‌كرێت كه قاچاخچییه‌كان سودی لێ ده‌بینن.
عه‌لی تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، “له‌ئێستادا كار بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌رزكه ده‌كه‌ین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ڕیكاره‌ن توندوتۆڵ‌تر بكه‌ین.”
وتیشی، “سنوره‌كه فراوانه و قاچاخچییه‌كان سودیان له فراوانی سنوره‌كه وه‌رگرتووه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ڕێگری له‌و دیارده‌یه بكه‌ین و نه‌هێڵین ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه به‌رده‌وام بێت.”
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، یه‌كێكه له‌و مه‌رزانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هه‌فته‌ی ڕابردووش وه‌فدێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان سه‌ردانی ده‌روازه‌كه‌ی كرد و ڕاپۆرتێكیان ئاماده‌كردووه له‌سه‌ر ته‌واوی كاره‌كانی مه‌رزه‌كه.