بەهۆی توشبوونی چەند فه‌رمانبه‌رێكی بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی به كۆرۆنا، ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “سبەی پێنج شەممە، 17ی ئه‌یلوولی 2020، دەوامی بەڕێوەبەراتییەكە ڕادەگیرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانیان نەكەن.”
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “ڕاگرتنی دەوامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه و باری شارستانی سلێمانی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان تووشی كۆرۆنا بوون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕشێن ده‌كرێت.”
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر