پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە و بەگوێری پێشبینییەکان پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/9/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی پێنجشه‌ممه‌ 17/9/2020، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر