لە بەغدای پایتەختی عێراق، سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕدران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، گرووپێک چەکداری نەناسراو، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە ناوچەی مەنسووری رۆژئاوای بەغدا و سێ کەسیان سەربڕیوە، کە پێکهاتوون لە کچێک و باوک و دایکی. کچەکە دەرمانسازە و ناوی “شیلان دارا رەئووفە”.
شیلان دارا، دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی بەغدایە لە ساڵی 2016 و دانیشتووی مەنسووری بەغدایە. دەرمانسازبوو لە شاری پزیشکیی بەغدا لە بەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.
سەرچاوە ئەمنیەکەی بەغدا دەڵێ” بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوانەکە تیرۆریستی نەبووە، ئەوانەی چوونەتە سەر ئەو ماڵە و ئەو کردەوەیان کردووە بۆ دزیکردن چوون”.