به‌هۆی چۆڵكردنی به‌شێك له گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله، له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌ی و ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دروست بووه، شه‌وان سه‌دا 60ی گونده‌كانی سنوری ئیداریی ناحیه‌كه، به ده‌ستی داعشه‌وه‌یه.
كه‌مال ئیبراهیم، به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی برایه‌تی (قه‌ره‌ته‌په)ی پارتی دیموكراتی كوردستان به تۆری میدیایی باڵكێشی وت، “داعش له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و له‌ئێستاشدا گوندی (بریها، زهرلوك، عه‌لی جمعه، خهلاویه، خه‌یزه‌ران)ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به ئاشكرا تیایاندا ده‌مێننه‌وه و پشوو ده‌ده‌ن.”
وتیشی، “چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش هاوڵاتییه‌كیان برینداركردووه، به‌ناوی (قادر ڕه‌مزی به‌یات) دواتر سێ هاوڵاتی تری عه‌ره‌بی سونهشیان له گوندی صهفصافه ڕفاندووه به‌ناوه‌كانی (ئه‌حمد سه‌میر مزعل، محه‌مه‌د خلیل مزعل، یه‌شار مجول به‌یات) و تائێستاش ئازادیان نه‌كردوون و داوای 1 ملیۆن و 150 هه‌زار دۆلار ده‌كه‌ن له كه‌سوكاره‌كانیان، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كانیان پێیانوتوون بیانكوژن، چونكه ناتوانین ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكه‌ین.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه چوار گوندی كوردنشین (گڵاباتی سه‌روو، گڵاباتی ناوه‌ڕاست، گڵاباتی خواروو، عه‌ین شكور)، له‌لایه‌ن دانیشتوانهكهیانهوه به ته‌واوه‌تی چۆڵكراون و دانیشتوانی چه‌ند گوندێكی تریش به‌ره و كه‌ركوك و دیاله و ناحیه‌ی گوڵاڵه و قه‌زای خورماتوو كۆچیان كردووه و له‌ئێستادا ئه‌و گوندانه بوون به شوێنی پشوودانی چه‌كدارانی داعش و گونده كوردنشینه‌كانی تریش شه‌وان له ترسی چه‌كدارانی داعشدا پاسه‌وانی ده‌گرن له‌كاتێكدا، لیوای 20 و فه‌وجی مغاویری فیرقه‌ی 5ی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵییش له ناوچهكهدان.”
ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په، سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله‌یه، ناوچه‌یه‌كی ناكۆكی له‌سه‌ره و له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق دایه، سنوری ناحیه‌كه پێكهاتووه له 63 گوند و پێكهاته‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌كانی (كورد، عه‌ره‌ب، توركمان)ه، له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دروست بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌ناوچه‌كه‌دا، گونده‌كانی سنوری ناحیه‌كه بوون به مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش و به ئاشكرا تیایاندا ده‌مێننه‌وه و شه‌وانیش سه‌دا 60ی سنوری ناحیه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.