شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و سەردانەکەش بە مەبەستی بەشداریکردنە لە گفتوگۆی ستراتیژییەتی بودجە بۆ سێ ساڵی 2021.
پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی دەگاتە بەغدا و رۆژی سێشەممە بەشداری لە شەشەمین دانیشتنی گفتوگۆی ستراتیژیی بودجە بۆ ساڵانی 2021-2022-2023دا دەکات، کە تا 24ی مانگ درێژەی دەبێ.