كه‌سوكاری نه‌خۆشێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێك پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر و قسه‌ی نه‌شیاویان پێ ده‌ڵێن و لێیان ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر و قسەی نەشیاوكردن بە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران تا ڕادەی لێدان، وەزیری تەندروستی و وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری ناوخۆ، داوای ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه و لێکوڵینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەكه‌ش ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه، كه ئه‌مڕۆ وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشخانەكه و پزیشکی تاوان لێکراو کردووه‌و پێیڕاگەیاندوون، کە دامودەزگا پەیوەندیداره‌كان، ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر بۆ بە سزا گه‌یاندنی تاوانباران و پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 13ی ئه‌یلوولی 2020، كه‌سوكاری نه‌خۆشێك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر و سوكایه‌تی قسه‌ی نه‌شیاویان به پزیشكان و کارمەندان و فەرمانبەران كرووه و لێیانداون.