په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی سێشه‌مه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ 5ی ئاسایی خولی پایزه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان، کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، 15ی ئه‌یلوولی 2020، ده‌ستپێده‌كات.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، به‌رده‌وامیی ده‌درێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان) و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه ‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) ده‌كرێت.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دیاری كردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ انگێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر