وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 573 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 274 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و 20 تووشبووی تری ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار و 556 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 23 هەزار و 100 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 340 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٠)
١. پشکنین: (٥٣١١ پشکنینی نوێ)(١٣٧٦ هەولێر)، (٦٦٨ سلێمانی، ١٥٥ گەرمیان)، (٣٠٥٩ دهۆك)، (٥٣ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٥٧٣ تووشبووی نوێ)(١٩٣ هەولێر)(٨٣ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)(٢٥٠ دهۆك)(١٨ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٢٧٤ چاکبوون)(١٩٨ هەولێر)(٢٤ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)(٢٠ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٠ مردن)(٥ هەولێر)(٩ سلێمانی)(٥ دهۆك)(١ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٨٠٤٣٦ (١٤٤٤٣٦ هەولێر، ٩٩٠٦٠ سلێمانی، ١٣٣٤٠٦ دهۆك، ٣٥٣٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٦٥٥٦ (١٤٢٦٠ هەولێر، ١٣٥٥٨ سلێمانی، ٧٥٢٦ دهۆك، ١٢١٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٣١٠٠ (١٠٦١٤ هەولێر، ٨٩٢٩ سلێمانی، ٢٤٢٣ دهۆك، ١١٣٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢١١٦ (٣١٥٥ هەولێر، ٣٩١١ سلێمانی، ٤٩٩٣ دهۆك، ٥٧ هەڵەبجە)
مردن ١٣٤٠ (٤٩١ هەولێر، ٧١٨ سلێمانی، ١١٠ دهۆك ، ٢١ هەڵەبجە)