لە مەخموور بۆمبێک بە خێزانێکدا تەقییەوە

لە گوندێکی سنووری قەزای مەخموور، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون، قائیمقامی مەخمووریش دەڵێ: برینەکانیان سەخت نییە.

رزگار مستەفا، قائیمقامی قەزای مەخموور بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگەی سەرەکی مەخموور لە نزیک گوندی سیرمە، چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون، لەکاتێکدا لە شاری هەولێرەوە دەگەڕانەوە.

لەبارەی تەندروستی بریندارەکانیشەوە گوتی” تەندروستییان جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەی گیارە چارەسەر دەکرێن”.

قائیمقامی مەخموور ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارانی داعش سوود لە خراپی رێگەوبانەکان وەردەگرن و بۆمب بۆ خەڵکی مەدەنی دادەنێنەوە.

ھەواڵی زیاتر