به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ ئه‌حمه‌د ئاوا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌ سه‌یرانگای ئه‌حمه‌د ئاوای سه‌ر به‌ ناحیه‌ی خورماڵی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ڕائید به‌رزان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه،‌ به‌ تۆری میدیایی باڵكێشی وت، “ڕووداوه‌كه‌ له‌ جاده‌ی سێدارانی پشتی سه‌یرانگای ئه‌حمه‌د ئاوا ڕوویداوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.”

وتیشی، “ئۆتۆمبێله‌كه‌ جۆری كیای تایبه‌ته‌، چوار كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ته‌رمه‌كانیان له‌ پزیشكی داردوه‌رییه‌ و ڕوون نییه، كه‌ هه‌موویان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، یاخود نا.”

ھەواڵی زیاتر