باڵکێش وێنەی دوو سه‌ركرده‌ی باڵای داعش بڵاودەکاتەوە

(ئەبو عەبدولڕەحمان مەغریب)ی، یەکێکە لەو بەرپرسانەی داعش، کە شارەزای ته‌واوی بواری ئەنجامدانی تەقینەوەیه‌ و به‌شێكی زۆری بۆمبه‌كانی داعش له‌ عێراق، ئه‌و ئاماده‌ی ده‌كات.

تۆڕی میدیایی باڵکێش، لە سەرچاوەیەکی تایبەتی ئەمنییەوە لە قەزای خورماتوو، وێنەی (ئەبوعەبدولڕەحمان مەغریب)ی دەستکەوتووە، کە بە پێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکان، وێنەکە لە پارێزگای سەڵاحەدین گیراوە.

هەر لە وێنەکەدا و لە تەنیشت (ئەبو عەبدولڕەحمان)دا، (خالید سەبور)، دەردەکەوێت، کە جلێکی ڕەشی لەبەردایە و ڕیشێکی درێژی هەیە.

(خالید سەبور)، خەڵکی ناحیەی سڵێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتووی پارێزگای تكریت (سه‌ڵاحه‌دین)ە و پێشتر میلیشیا شیعەکان لەناو ناحیەکەدا باوکیان کوشت، دواتر ناوبراو په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ كرد و یەکێک بوو لە سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی داعش و ماوەیەک بەرپرسی چه‌كدارانی داعش بوو له‌ سنوری غەڕەو پەڵکانەی نزیک خورماتوو، بەڵام چەند مانگێک پێش ئێستا کوژرا.

ھەواڵی زیاتر