مسته‌فا كازمی گه‌یشته‌ سلێمانی

كه‌مێك پێش ئێستا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سلێمانییه‌وه‌‌ پێشوازی لێكرا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11ی ئه‌یلوولی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ پێشوازی لێكرا و بریاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حیزبی و حكومی پارێزگاكه‌دا‌ كۆببێته‌وه‌.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌كات، دواتریش سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ده‌روازه‌كه‌دا كۆده‌بێته‌وه‌.

دوێنی پێنج شه‌ممه‌، 10ی ئه‌یلوولی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبووه‌وه‌، پاشان سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و دوای دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی قادیای ئاواره‌كانی شنگال، سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیلی كرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و كه‌مێك پێش ئێستاش گه‌یشته‌ شاری سلێمانی.

ھەواڵی زیاتر