مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە لای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ستیپێكرد.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و مسته‌فا كازمی، پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه و پێكه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایه و هه‌ردوولا مه‌به‌ستیانه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان باشتر بكه‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، مسته‌فا كازمی به‌ره و سلێمانی بهڕیدهكهوێت و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی حزبی و حكومی ئه‌نجامده‌دات و دواتر بڕیاره سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بكات.
دوێنێ پێنج شه‌ممه، 10ی ئه‌یلوولی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبووه‌وه و دواتر سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل و كه‌مپی ئاواره‌كانی شنگالی كرد