لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، سبەی هەینی 10.10.2020 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندە یاوەرەکەی سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکەن و لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازییان لێدەکرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی باڵکێش)ی راگەیاند، سبەی هەینی مستەفا کازمی، سەردانی سلێمانی دەکات و چەند کۆبوونەوە و دیدارێکی دەبێت، سەرەتا لەگەڵ ئێمە کۆدەبێتەوە و دواتریش چەند کۆبوونەوە و دیدارێکی دەبێت.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی، بە یاوەری شاندێک کە پێکهاتبوون لە وەزیرانی دەرەوە ، بەرگری ، نەوت ، کۆچ و کۆچبەران و چەند بەرپرسێکی دیکە گەیشتنە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.