کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوو پەرلەمانتاری پارتی و یەکێتی هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە و پێیان وتووە”بەداخەوە منداڵەکانت بێناز دەبن”.
کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئەوەی ئاشکراکرد کە دوو پەرلەمانتاری یەکێتی و پارتی هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە و ناوەکانیشیان دەداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
هاوکات ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک لەلایەن ئەندامانی فراکسیۆنی پارتییەوە هەڕەشەی کوشتن لە هیچ پەرلەمانتارێک نەکراوە و داوای کرد لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنرێ.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، هەر ئەمڕۆ بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە پێکبهێنێت و لیژنەکەش د.ئیسماعیل، پەرلەمانتاری یەکگرتووە سەرۆکایەتی دەکات.