سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، 9ی ئه‌یلوولی 2020، ته‌رمی دوو ئافره‌تی ناحیه‌ی شۆرشی چه‌مچه‌ماڵ به كوژراوی دۆزرایه‌وه و پۆلیسیش ده‌ڵێت، “هۆكاری ڕووداوه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه”
محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر ته‌رمی دوو ئافره‌ت له گوندێكی چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ستبه‌جێ چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و خەڵکی گوندەکە پێیانوتوون، لەلایەن باوکیانەوە کوژراون و باوكیان هەڵهاتووە.”
وتیشی، “له شوێنی ڕووداوه‌كه زۆر گه‌ڕاوین، هیچ به‌ڵگه و ئاسه‌وارێكی كوشتنمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ش كۆمه‌ڵایه‌تییه و لە گوندەكهی خۆیان و تەواوی سنورهكهشدا دەستمان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە لەبارەی هۆكاری ڕووداوەکەو ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه.”
تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانییه‌وه كرد وتی، “ئه‌م دوو ئافره‌ته له ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ باوكیاندا ژیاون و پێشتر له‌گه‌ڵ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ باوكیاندا هه‌بووه و سكاڵاشیان له‌سه‌ر تۆماركردووه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی چه‌مچه‌ماڵ.”
وتیشی، “دوای ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژ ئه‌م دوو ئافره‌ته له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیاندا نابینرێن، دایكیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌كه‌ونه سۆراغ كرنیان و بنكه‌ی پۆلیسی چه‌رمۆ، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵی لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، پاشان پۆلیس و له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایش و ته‌ندروستی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی تر دوای گه‌ڕانێكی زۆر، دوو گۆڕ ده‌دۆزنه‌وه و به بڕیاری دادوه‌ر گۆڕه‌كانیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه ته‌رمی ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ی تێدا بووه ودهركهوتووه به فیشه‌ك كوژراون.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “كه له ئێستادا ته‌رمی ئافره‌ته‌كان بۆ توێكاریی له پزیشكی دادوه‌رییه و له‌لایه‌ن دادوه‌ریشه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ باوكیان ده‌رچووه و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.”
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 9ی ئه‌یلوولی2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ، كوژران و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو ئافره‌تی ڕاگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه به فیشه‌ك كوژراون.