ئێوارەی دوێنێ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، لە شاری بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و گفتوگۆیان له‌باره‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد.
موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق به شاندی هه‌رێمی وتووه، پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان بەغداو هەولێر لەسەرجەم بوارەكاندا هەبێت، بۆ ئەوەی بەیەكەوە بتوانین بەرەنگاری ئاستەنگییەكان ببینەوە، كە لەئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ڕووی لە وڵات كردووە.
هاوكات، بڕیاردراوە لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن بۆ گفتوگۆی چڕ لەبارەی پرسی نەوت و گاز و شایستە داراییەكان و كارەبا و دە‌روازە سنوورییە‌كان و قەرزەكان، شاندی هە‌رێمی كورستانیش ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە بۆ ڕێككە‌وتن له‌سه‌ر پرسی داهاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دە‌روازە سنوورییە‌كان.
دوێنێ سێشه‌ممه 8ی ئه‌یلوول، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا كۆبوونه‌وه.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر