وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرووه‌ته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانیكردن بۆ كه‌سوكاری به‌ندكراوان كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ”دوای وه‌ستاندنی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ سەردانیکردنی کەسوکاری بەندکراوان لە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ لای بەندکراوانیان، له ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی ئه‌یلولی 2020ه‌وه، سەردانیکردن بۆ کەسوکاری بەندکراوان کراوه‌ته‌وه، بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لەلایەن وەزارەته‌وه دەرکراون.”
له ڕاگهیهندراوهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه، “ڕۆژانە ١٠٠ بەندکراو دەتوانن کەسوکاریان سەردانیان بکەن و هەر بەندکراوێکیش سێ كه‌س ده‌توانن بچنە لای، بەو مه‌رجه‌ی پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەستنی ماسک و دەستکێشهوه”
دوای تێپه‌ڕینی شەش مانگ بەسەر بڕیارێکیدا، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان ڕایگه‌یاند، “سەردانیکردن بۆ کەسوکاری بەندکراوان کراوه‌تەوە، بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لەلایەن وەزارەته‌وه دەرکراون.”