له سه‌ر ده‌وامی په‌رله‌مانتاران، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، “پەرلەمانتاران كه‌مته‌رخه‌من و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كاندا نایه‌نه پەرلەمان و ئەوەش گرفتی دروستكردووه‌و پێویسته چارەسەری بۆ بدۆزینەوە.”
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 ی ئه‌یلولی 2020، له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاهندا، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کوردستان، لەسه‌ر دواکەوتنی ئەندامانی په‌رله‌مان بۆ هۆڵی دانیشتنەکان ڕایگەیاند،”له ماوه‌ی ڕابردوو، كاتی کۆبوونەوەی پەڕلەمانمان خستە کاتژمێر١٠ ی به‌یانی، به‌ڵام پەڕلەمانتاران به‌و كاته‌وه پابه‌ندنه‌بوون و لە کاتی خۆیدا نەدهھاتنە کۆبوونەوەكان، دواتر کردمان به کاتژمێر١١، هه‌ر ئاماده نه‌ده‌بوون، ئێستاش کردوومانە به کاتژمێر١، ھەر لە کاتی خۆیدا ئامادە نابن، بۆیه دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەم حاڵەتە بدۆزینەوە و لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبینەوە، تا قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەین.”
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 8 ی ئه‌یلوولی 2020، كاتژمێر 1 ی پاشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و به پێی كارنامه‌ی بڵاوكراوه‌ش، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (له ئهستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان) كرا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر