وه‌زاره‌تی كاره‌با گرێبه‌ستێكی سێ ملیار دیناریی واژۆ كرد

وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند‌، گرێبەستێكیان بە بەهای زیاتر لە 3 ملیار دینار، بۆ پرۆژەی ڕاكێشانی كێبڵی ئازادی نوێ، 33 كەی ڤی واژۆ كرا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا، گرێبەستێكی به‌ به‌های سێ ملیار و 23 ملیۆن و 407 هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شاندز واژۆكرد، بۆ ڕاكێشانی پرۆژەی كێبڵی ئازادی نوێ، 33 كەی ڤی واژۆ كرد.”

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، “لەماوەی 120 رۆژدا پرۆژەكە ته‌واو ده‌كرێت و وه‌زیری كاره‌باش له‌باره‌ی گرنگی پڕۆژه‌كهوه‌‌ ڕایگه‌یاند، “ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ كەمكردنەوەی گرفتی بارزۆری كارەبای سەر ژمارەیەك لە گەڕەكەكانی ناو شاری هەولێر گرنگە.”

وێستگەی ئازادی نوێ، بە یەكێك لە وێستگە گرنگه‌كانی دابەشكردنی كارەبا دادەنرێت، كە بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر وێستگەی ئازادی كۆن بونیات نراوە.

ھەواڵی زیاتر