كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

كه‌مێك پێش ئێستا، كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی باوه‌نور، له‌كاتی ده‌وامی ئاساییدا، كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 8ی ئه‌یلوولی 2020، كارمه‌ندێكی بنكه‌ی به‌ر‌گری شارستانی باوه‌نور، سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان، له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی خۆیدا، گوله‌یه‌كی ناوه‌ به‌سه‌ری خۆیه‌وه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

ڕائید هه‌ورامان حسن، به‌رپرسی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی باوه‌نور، به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت”كه‌مێك پێش ئێستا كارمه‌ندێكمان به‌ناوی مه‌ریوان محمود سڵێمان، ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی خۆیدا، گوله‌یه‌كی ناوه‌ به‌سه‌ری خۆیه‌وه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.”

وتیشی”كارمه‌نده‌كه‌مان له‌ ده‌وامی ئاسایی خۆیدا بووه‌، هیچ كێشه‌یه‌كی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی نه‌بووه‌، خێزانداریش نه‌بووه‌ و له‌كاتی چوونیشمان بۆ سه‌ر قه‌بران، چه‌ند كه‌سێكی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ سه‌ركه‌وتوون و لێم پرسیوون، چی كێشه‌یه‌كی هه‌بووه‌، وتوویانه،‌ هیچ  كێشه‌یه‌كی نه‌بووه.‌”

وته‌بێژی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

ھەواڵی زیاتر