تەقینەوەیەك له‌ كه‌ركوك ڕوویدا و ئاسایشێک و دوو پۆلیسی فیدراڵی بریندارن

لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە ناحیەی ڕەشادی کەرکوک، ئاسایشێک و دوو پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، “دوای پێگه‌یشتنی لەبارەی چەکدارێکەوە لە ناحیەی ڕەشادی پارێزگای کەرکوک، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی فیدراڵی گەیشتنە شوێنەکە و گەمارۆی چەکدارەکەیاندا، به‌ڵام چەکدارەكه‌ خۆی تەقاندەوە و سه‌رئه‌نجام ئاسایشێک و دوو پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون.””

هەفتەی ڕابردووش لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بازگەیەکی ڕێگای تکریت بۆ کەرکوک، ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ ئاسایشی دیکەش برینداربوون

ھەواڵی زیاتر