به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ چه‌ند خێوه‌تێكی ئاواره‌كانی زاخۆ سوتان

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک رایده‌‌گه‌یه‌نێت، لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارە ئێزیدییەکان لە قەزای زاخۆ ئاگرکەوتەوە و بەوهۆیەوە ١٠ خێمە سوتان.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مێك پێش ئێستا بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارە ئێزیدییەکان لە شارۆچكه‌ی زاخۆ کەوتووەتەوە و به‌و هۆیه‌وه‌ ١٠ خێوه‌تی ئاوارەکان سوتاون، به‌ڵام زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ئاگره‌كه‌ش كۆنترۆڵ كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ دوای ڕووداوەکە بە یارمەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دهۆک، خێمە و پێداویستی خواردن و ناوماڵیان بۆ ئەو کەسانە دابینکردووە، کە زیانیان بەرکەوتووە و ئەو کەسانەش كه‌ بەهۆی ئاگرەکەوە ناسنامە و پاسپۆرتەکانیان سوتاوە، بۆیان نوێدەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر