چێشتخانەیەک لە ھەولێر سووتا
بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7 ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە ناحیەی عەینکاوە لە هەولێر روویداوە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە.
راگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7 ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە عەینکاوە روویداوە و جگە لە زیانی ماددیی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەرگری شارستانی ئەوەشی ڕاگەیاند ” لە لایەن بنکەی بەرگری شارستانی عەینکاوەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.”