ئاواتی شێخ جهناب، وهزیری دارایی ههرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند، بەر لە گەشتکردنیان بۆ بەغدا، پشکنینی کۆرۆنا بۆ شاندی هەرێمی کوردستان کراوە و دەرکەوتووە کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
دەقی راگەیەنراوەکە
ئەمڕۆ ٧/٩/٢٠٢٠ لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش سەفەری شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، دەرکەوت بەرێز وەزیری دارایی وئابوری حکومەتی هەرێم کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بەژداری شاندی دانوستانکاری هەرێم ناکات بۆ چون بۆ بەغدا لە ڕۆژی ٨/٩/٢٠٢٠. بۆ ئاگاداری هەمولایەک.