ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم، یەكەم كۆبوونەوەی قۆناغی دووەمی لیژنەی باڵای بایۆمەتریی ئەنجامدرا و، تێیدا لیژنەیەک بۆ یەکلایی کردنەوەی فرەمووچەیی نایاسایی پێکهێندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی ئهیلوولی 2020، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومهت، سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی قۆناغی دووەمی لیژنەی باڵای بایۆمەتری كرد و لە كۆبوونەوەكەدا، كه وەزیری دارایی ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردنەوەی جێبەجێ كردنی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری كراوه بە ئاڕاستەی بەرجەستەكردنی حكومەتی ئەلیكترۆنی بەسود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای زانیاری لە بەڕێوەبردنی دامودەزگاكانی حكومەت و فراوانكردنی پرۆگرامەكە، تا بوارەكانی تریش بگرێتەوە و ببێتە یارمەتیدەرێكی سەرەكی بۆ جێبەجێ كردنی كردارەكی چاكسازی و بە ئەلیكترۆنی كردنی دام ودەزگاكانی حكومەت.
له كۆبونهوهكهدا بڕیار لهسهر ئهوهش دراوه، لیژنەیەك پێكبھێندرێت بۆ بەردەوامیدان بە پاككردنەوەی لیستی مووچەخۆران و یەكلاكردنەوەی فرە مووچەی نایاسایی پشت بەستوو بە یاسایی چاكسازی، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری و وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراون بۆ بهجێگهیاندنی ئەركە.
هاوكات، بڕیاردراوه وەزارەتی دارایی ئاسانكاری لە پرسی تۆماركردن و دیاری كردنی فەرمانبەرانی تۆماركردن بكات، بۆ ئەوەی تەنها ئەو مووچەخۆرانە تۆمار بكرێن كە یاسایین و تۆمارنەكراون و بڕیار لە تۆماركردنیان دەدرێت.
دوای ھاتنی قۆناغی یەكەمی بایۆمەتری بە تۆماركردنی بهشێكی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان لە سیستەمێكی ئەلیكترۆنی ناوەندیدا، له ئێستا لیژنەی باڵای بایۆمهتری دەستیكردووه بە جێبەجێ كردنی قۆناغی دووەمی سیستەمەكە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر