دابان محەممەد لەشوێنی عەلی حەمەساڵح دەستبەکاربوو

فراکسیۆنی گۆڕان کۆبووەوە و دابان محەممەد-ی وەکو سەرۆکی فراکسیۆنەکە هەڵبژارد.

جەلال محەممەد ئەمین، بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و دابان محەممەد-ی وەکو سەرۆکی فراکسیۆنەکە و ئاشنا عەبدوڵڵا وەک جێگری سەرۆک و جەلال محەممەد ئەمین-ی وەکو بڕیاردەر هەڵبژارد.

رۆژی پێنجشەممە 2020/08/27 عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی ‏‏سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات. 

ھەواڵی زیاتر