له‌سه‌ر سكاڵای جێگرانی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك كارگێڕ و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی، كادیرێكی ئه‌و حیزبه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت
تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ زانینی هۆكاری كێشه‌كه، په‌یوه‌ندی به جه‌لال عه‌بدوڵا، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانه‌وه كرد، وتی: كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به ناوخۆی خۆمانه‌وه هه‌یه و كێشه‌كه كه‌سی نییه.
وتیشی، ئه‌وانه‌ی سكاڵامان تۆماركردووه، 17 كه‌سین و له ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند به‌سه‌ره‌وه‌ی تێدایه و من و جێگره‌كه‌ی تری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندیش دوو كه‌سین له‌و 17 كه‌سه و ناتوانین هیچ قسه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین، چونكه مه‌ڵبه‌ند وته‌بێژ و به‌رپرسی هه‌یه.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه، شۆڕش شێرزاد، كادیری یه‌كێتی له گه‌رمیان و كوڕی شێرزاد باوه‌نووری، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، له‌سه‌ر سكاڵای جێگرانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی ده‌ستبه‌سه‌ره و به وته‌ی جه‌لال عه‌بدوڵا، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، كێشه‌كه كه‌سی نییه و په‌یوه‌ندی به ناوخۆی خۆیانه‌وه هه‌یه.