لە دوای بۆردومانەكەی شەوی ڕابردوو كە كرایە سەر گوندی بەشیر، بەرەی توركمانی لە بەیاننامەیەكدا داوای ناردنی هێزی زیاتر دەكات بۆ دەوروبەری كەركوك، لە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە نزیك یاریگایەكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیر، دوو گوللـە هاوەن كەوتنە خوارەوە.
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌دنان كه‌ركوكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، به‌ره‌ی توركمانی هیچ هیزێكی نییه و له‌و ڕووه‌وه هه‌ست كه‌موكورتی ده‌كات و به‌رده‌وام به‌م ڕاگه‌یه‌ندراوانه‌هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كه‌موكورتییه‌ی پر بكاته‌وه.
وتیشی، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، هه‌ركاتێك هه‌ست بكات ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه بۆ چوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆه به‌یاننامانه و وروژاندنی شه‌قامی توركمانییه‌وه دژایه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌وان وه‌ك پێكهاته‌ی كورد، كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یه، بوونی پێشمه‌رگه و هێزێك له پێكهاته‌كانی شاره‌كه، به زامن ده‌زانن بۆ پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و ئه‌وه‌ش به نموونه هێنایه‌وه كه گوندی به‌شیر كاتێك له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆنترۆڵ كرا، هیچ هێزێك نه‌یتوانی ڕزگاری بكات، پێشمه‌رگه ڕزگاری كرد له ده‌ستی داعش و خه‌ڵكی به‌شیریش باش ئه‌م ڕاستییه ده‌زانن.
شەوی ڕابردوو، دوو گوللـە هاوەن لەنزیك یاریگایەكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیر كەوتەخوارەوە و بەو هۆیەوە مێردمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی (مستەفا قەنبەر محەمەد) گیانی له‌ده‌ستدا.
تۆڕی میدیایی باڵكێش، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی، په‌یوه‌ندی به ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌كه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه