بڕیارە لە ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، چوار ناوەندی هه‌ماهه‌نگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا پێكبهێندرێت لە پێناو پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی كه لەو ناوچانه دروست بووە و داعش سوودی لێ وەرگرتووە.
مایڵز كەیگینز، وتەبێژی هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وه‌ڵامی پرسیاری نێردراوی تۆڕی میدیایی باڵكێشدا وتی، وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی چوار ناوەندی هه‌ماهه‌نگی لەو ناچانه، ئەمەش لەپێناو پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئه‌منییه‌یه كه دروست بووە و داعش سوودی لێ وەرگرتووە بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
هه‌فته‌ی ڕابردووش فه‌ریق ڕووكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ڕایگه‌یاند، بنکە هاوبەش و هەماهەنگییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لەڕووی ئیداری و هونەری و پلانی سەربازییەوە ئامادەکراون، بەڵام تا ئێستا کارکردنی هاوبەش تیایاندا دەستی پێ نەکردووە.