له شاره‌دێی ڕزگاری گه‌رمیان ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سیك بریندراربووه و، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه.
كه‌مێك پێش ئێستا له‌ناو بازاری شاره‌دێی ڕزگاری گه‌رمیان، له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار، ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕوویداوه وكه‌سێك برینداره و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه.
ڕائید یاسین محه‌مه‌د، به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری، به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، كه‌مێك پێش له‌ناو بازاڕی ڕزگاری، به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه كێشه له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بووه و كێشه‌كه سه‌ری كێشاوه بۆ ته‌قه‌كردن و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك به‌ناوی (علی حسێن دارا)، كه نزیك بووه له شوێنی ڕووداوه‌كه، گوله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه و برینداره.
وتیشی، ئه‌و كه‌سه‌ی كه برینداره، به‌شێك نییه له كێشه‌كه و ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌شمان گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ره‌كه هه‌ڵهاتووه و برینداره‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌داین.