مایڵێز کاگێنز، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە باڵكێشی ڕاگەیاند: له هه‌شت بنكه‌ی سه‌ربازی له عێراق کشاوینەتەوە.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش له وه‌ڵامی پرسیاری پەیامنێری تۆڕی میدیایی باڵكێش-دا وتی، لە ھەشت بنکەی سەربازیی عێراق کشاونەتەوە و له‌ئێستادا لە ھەولێر و بەغدا و موسڵ و ئەنبار و چەند بنکەیەکی دیکە ئامادەییان ھەیە.
وتیشی، ھێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش سەرکەوتوون و زیاتر لە 300 ھەزار پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەن دەتوانن پاشه‌كشه به داعش بكه‌ن و مه‌ترسی تیرۆر دووربخه‌نه‌وه و شان به شانی ئه‌وان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش كار بۆ پاراستنی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ڕاھێنانی تایبەتیش بە ھێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان و عێراق دەکەن
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ساڵی 2014، دوای ئه‌وه‌ی داعش موسڵ و چه‌ند شارێكی تری عێراقی كۆنترۆڵكرد و په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانیشیدا، دوای چه‌ند ڕۆژێك به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌مریكا و به‌به‌شداریی چه‌ند وڵاتێكی تر دروست كرا و له ئاسمانه‌وه هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیان كرد بۆ تێكشكاندنی داعش