پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای ڕاگه‌یاند لە ئەنجامی بۆردومـانی فڕۆكەكانـی توركیا
ئەمڕۆ یەك شەممە، 6ی ئه‌یلوولی 2020، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای به‌ناوی (عه‌بدولره‌حمان حه‌مۆ)، ناسراو به (دۆزار)، ڕاگه‌یاند.
ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “كه فەرماندەكه‌یان، لە ئەنجامی هێرشێكی فڕۆكە جه‌نگییه‌كانی توركـیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل گیانی لـەدەستداوە”.
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوه، “كه ناوبراو لە دایكبووی ساڵی 1969ی عەفرینە و ساڵانێكی زۆر بەڕێوەبەری خەبـاتی ڕاگەیـاندن و چاپەمەنـی هەپەگـە بـووە و چەندان بەرپرسیارێتـی له‌ناو په‌كه‌كه‌دا هەبووە”
كوژرانی ئه‌م فه‌رمانده باڵایه‌ی په‌كه‌كه له‌كاتێكدایه، كه شه‌وی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ناو خاكی هه‌رێم ڕاگه‌یاند
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر