ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی به‌شێك له هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینه‌وه، پڕۆژەی بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانییان ڕاگەیاند.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، 6ی ئه‌یلوولی 2020، ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی به‌شێك له هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینه‌وه، پڕۆژەی بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانییان ڕاگەیاند و داوایان كرد، لەپێناو دابین كردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان، پرۆژه‌ی بە هەرێم كردنی سلێمانی جێبەجێ بكرێت.
تۆڕی میدیایی باڵكێش، بۆ زانینی هه‌ڵوێست و بۆچوونی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، په‌یوه‌ندی به ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كرد، وتی: “پێشوازی له هه‌موو بیر و بۆچوون و پرۆژه‌یه‌كی باش ده‌كه‌ین، به‌مه‌رجێك خزمه‌ت به‌و لامه‌ركه‌زیه‌ته ئیداری و كارگێڕییه بكات، كه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا به ڕوونی هاتووه و په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كردووه و حكومه‌ت كار بۆ جێبه‌جێ كردنی ده‌كات”
وتیشی: “ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه، بۆ دابه‌ش كردنی هه‌رێمی كوردستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌م پرۆژه‌یه و هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تر ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ببێته مایه‌ی دابه‌ش كردنی هه‌رێمی كوردستان و به خیانه‌تی ده‌زانین و ڕێگه به جێبه‌جێ كردنی ناده‌ین”.
تۆڕی میدیایی باڵكێش، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، بۆچوونی ئه‌نجوومه‌نی پغرێزگی سلێمانی وه‌رگرت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، په‌یوه‌ندی به مینا سامی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و كارگێڕی پارێزگای سلێمانییه‌وه كرد، وتی: “ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كمان دروست كردووه و به‌نده‌ش له‌و لیژنه‌یه‌م و ڕه‌شنووسی پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و كارگێڕی سلێمانیمان ئاماده‌كردووه و حكومه‌تی هه‌رێمیش پێشوازی له پرۆژه‌كه‌مان كردووه”
وتیشی: “هه‌ركه‌س و ڕێكخراوێك ئازاده له‌وه‌ی چۆن گوزارشت له بیر و بۆچوونی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمی دانیشتووانی پارێزگاكه ده‌كه‌ین، ئاماده‌ین گوێ بۆ بۆچوون و پێشنیاری هه‌موو لایه‌ك بگرین و كار بۆ جێبه‌جێ كردنی ره‌شنووسی پرۆژه‌كه‌ی خۆشمان ده‌كه‌ین، كه چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و كارگێڕییه بۆ پارێزگای سلێمانی و ڕاسته‌وخۆ خزمه‌ت به هاوڵاتیانی پارێزگاكه ده‌گه‌یه‌نێت”
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، 6ی ئه‌یلوولی 2020، ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی به‌شێك له هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینه‌وه، پڕۆژەی بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانییان ڕاگەیاند و داوایان كرد، لەپێناو دابین كردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان، پرۆژه‌ی بە هەرێم كردنی سلێمانی جێبەجێ بكرێت.