بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ یەك شەممە 6ی ئه‌یلوولی 2020، ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستەیەكیان بۆ بە هەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند ولە شاری سلێمانی پڕۆژەی بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانییان ڕاگەیاند.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 6ی ئه‌یلوولی 2020، ژمارەیەك هاوڵاتی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، دەستەیەكیان بۆ بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند و داوا یان كرد، لەپێناو دابین كردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان، پرۆژه‌ی بە هەرێم كردنی سلێمانی جێبەجێ بكرێت.

ئەوەشیان خستەڕوو: له‌ ده‌ستپێكدا واژۆ كۆدەكەنەوە، چونكه‌ دەبێت لە 2% ی دانیشتووانی سنورەكە دەنگی پێ بدەن و دواتریش ڕاپرسی دەكه‌ن و له‌ كۆتاییشدا كار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكه‌ن.

ھەواڵی زیاتر