له په‌رتوكێكی مێژووی دوایین قۆناغی ئاماده‌یی له فه‌ڕه‌نسا، به‌شێكی كه باس له مێژووی کورد و یەپەگە و پێشمەرگە دەکات، جیاكراوه‌ته‌وه.
پێشتر په‌رتوكه‌كه له‌ناو كتێبه‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسادا نه‌بوو، به‌ڵام بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١، وه‌ك په‌رتوكی هاوكار ئاماده‌كراوه و دوو لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ته به باسكردنی مێژووی کورد و یه‌په‌گه و پێشمه‌رگه.
په‌رتوكه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی (بێلین) چاپكراوه و سه‌رجه‌م خوێندكارانی فه‌ڕه‌نسا نایخوێنن، به‌ڵام مامۆستایانی مێژوو ده‌توانن بیده‌نه قوتابیان و خوێندكاران به‌مه‌به‌ستی خوێندن.
به‌شێكی تری په‌رتوكه‌كه دانراوە به‌ناوی، “كورده‌كان: ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تیان نییه” و تێیدا هاتووه، “كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه و ده‌وڵه‌تی نییه”
له په‌رتوكه‌كه‌دا زانیاریی له‌باره‌ی مێژووی پەکەکە هه‌یه، به‌ڵام زانیاریی له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌ش جێكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وێنه‌ی شەڕڤانانی یه‌په‌گه به جلی تایبه‌تی خۆیان و چه‌كه‌وه له په‌رتووكه‌كه‌دا هه‌ن.