سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک سەرقاڵی ئامادەکردنی بنکەهاوبەشەکانن لە ڕوی پلانی سەربازی و ئیداری و هونەری و دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی، بەڵام تائێستا کاری هاوبەش تیایاندا دەستی پێنەکردووە.
فەریق ڕوکن سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لە لێدوانێکیدا به میدیا عێراقیەکان ڕایگەیاند، “سەردانی عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئەمنی بۆ کەرکوک، بۆ ئاگاداربوون بووە لە گۆرانکارییە نوێیە ئەمنییەکان و چۆنیهتی مامەڵەکردنی دەزگای هەواڵگری لە کەرکوک.”
وتیشی: “بنکە هاوبەش و هەماهەنگییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لەڕووی ئیداری و هونەری و پلانی سەربازییەوە ئامادەکراون، بەڵام تا ئێستا کارکردنی هاوبەش تیایاندە دەستی پێ نەکردووە.”
ئاماژهی بهوهش كرد: “کارکردن لەم بنکەهاوبەشانەدا یارمەتیدەرێکی باش دەبن بۆ گەیاندنی زانیارییەکان و دەستگیرکردنی داواکراوان لەلایەن هەردوولاوە، سەرەڕای ئەوەش ئهو بۆشاییە ئەمنییەی نێوان سوپای عێراق و پێشمهرگه پڕدەکاتەوە.”
پێشتریش بابەکر زێباری، راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێم ڕایگەیاندبوو: “وەك سهرهتایهك بۆ کردنەوەی چوار ناوەندی هاوبەش، لە گەڵ بەغدا بهمهبهستی هەماهەنگی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕێکەوتوون”.