شه‌قامی داره‌تووی هەولێر قیرتاو ده‌كرێت

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگای هه‌ولێرو به‌ گوژمه‌ی 170 ملیۆن دینار پڕۆژه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی داره‌توو جێبه‌جێ ده‌كرێت”.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “كاركردن بۆ ته‌واوكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی داره‌توو ده‌ستیپیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئیش كردن تیایدا وه‌ستاوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگای هه‌ولێر و به‌ گوژمه‌ی 170 ملیۆن دینار، كاركردن بۆ ته‌واوكردنی شه‌قامه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.

فرسه‌ت سۆفی وتیشی: “ماوه‌ی ته‌واو كردنی پڕۆژه‌كه‌ یه‌ك هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت”.

ھەواڵی زیاتر