بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ، ئوتومبێلێکی تۆیۆتا کرۆلای تاکسی لە رێگای گشتیی شارۆچكهكه وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا، شۆفێرەکەی کە مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵان بووە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارۆچكهی سۆران ڕایگەیاند: “شۆفێرەکە دانیشتووی شارۆچکەی کەسنەزانی سەر بە هەولێرە، کە لەگەڵ خانەوادەکەی بەمەبەستی میوانداری سەردانی گوندی هاودیان کردووە لە سۆران”
هاتووچۆی سۆران ئاماژهی بهوهش كردووه: “كه هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مێرمنداڵەکە تەمەنی یاسایی تەواونەکردووه و بۆ لێخوڕین و دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بەبێ ئاگایی باوکی ئوتومبێلەکەی لێخوڕیوە.”
بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەوهۆیەوە ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٠٠ کەسیش برینداربوون.