بڕیاره سبه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌میر هه‌ورامی، به‌رپرسی ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی قوباد تاڵه‌بانی، ڕاگه‌یاندووه: “كه شانده باڵاكه‌ی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ده‌بێت و پرسه‌كانی تایبه‌ت به بودجه و مووچه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق تاووتوێ ده‌كه‌ن”.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه، كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن داوایكردبووله دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق، شاندی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان و گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی.