سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: “لەدوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی لە هەرێم كرد و بەو هۆیەوە نوسینگەكانی پەرلەمان بە مەبەستی خۆپارێزی داخران، سبەینێ دەكرێنەوە”.
ڕۆژی پێنج شەممە، 3-9-2020، پەرلەمانی كوردستان كۆبووهوەو لە كۆبوونەوەكهدا ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: “دوای داخستنیان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە شەشی ئەم مانگەوە نوسینەگەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكرێنەوە”.
بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە مەبەستی خۆپارێزی، نوسینگهكانی پهرلهمانی كوردستان و دەوامی بەشێك لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕاگیراو لە بەشێك لە دەزگاكانیشدا تا ئێستا دەوام كردن دەستی پێنەكردووهتەوە.